کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەقەڵادزێ دوو تۆمەتبار بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

.

02:53 PM - 10/05/2021

هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، لەلایەن بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ دوو تۆمەتبار دەسگیركران كەبڕی سێ كیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەریان لەجۆری تلیاك پێبووە تۆمەتباران ویستویانە ئەو ماددە هۆشبەرە لەڕێگەی نوسینگەیەكی پۆستەوە لەقەڵادزێوە بینێرن بۆ شاری سلێمانی و لەوێشەوە بۆ دەرەوی وڵات.
هەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە