کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤاندۆڤسكی لە تۆماركردنی رێكۆردێك نزیكدەبێتەوە

.

10:36 AM - 10/05/2021

 دوای ئەوەی بە تۆماركردنی سێ گۆڵ – هاتریك -  سەركردایەتی یانەكەی لە بردنەوە گەورەكەی بەرامبەر بە یانەی بوروسیا منشنگڵادباخ كرد   رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵندا  لە تۆماركردنی ژمارەی مێژوویی نزیكدەبێتەوە   ئەو هێرشبەرە هۆڵندییە لە دوای تۆماركردنی ئەو هاتریكە كۆی ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئەڵمانیا بۆ 39گۆڵ بەرزكردەوە و بە دووری تەنها گۆڵێك لە دوای  گێرد مۆلەری هێرشبەری مێژوویی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە دەبینرێت كە لە وەرزی 1971-1972توانیبووی 40گۆڵ تۆماربكات   ئەركی لیڤاندۆڤسكی بۆ یەكسانكردنەوە و تەنانەت تێپەڕاندنی ئەو رێكۆردە زۆر قورس نابێت بەو پێیەی دوو هەفتە لە یارییەكانی بۆندس لیگا ماوە و ئەو یاریزانە زۆر بە ئاسانی گۆڵ لەسەرجەم یانەكان تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە