کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو ڕوداو لەیەک سەعاتدا

.

07:22 PM - 07/05/2021

سەعات 2:40 خولەکی شەوی رابردو لە تەنیشت گەراجی ناو خۆی کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەکسێنت بەئاراستەی پێچەوانە ڕۆشتوە بەوهۆیەوە لە پاسکیل سوارێکیداوە و برینداریکردوە.

هاوکات ڕوداوێکیتری  هاتوچۆ لەکاتژمێر 3:40 خولەک ڕویداوە لەنزیک بینای کۆنی ئاسایش ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی کۆنترۆڵی لەدەست داوە و زیانێکی زۆری مادی بەرکەوتوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوە، لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە سەبارەت بەهۆکاری ڕودانی ڕوداوەکە.

بەهیوای پابەند بونی شۆفێران بەیاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.

 

         راگەیاندنی هاتوچۆ گەرمیان

 

4.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە