کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەروەردەی عیراق: مامۆستا و خوێندكار ناچاری وەرگرتنی ڤاكسین ناكەین

.

10:45 AM - 04/05/2021

حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند: وەزارەتەكەی ئاگادارییەكی رەسمی لە وەزارەتی تەندروستییەوە پێگەیشتووە كە تەواوی ستافی پەروەردە بە خوێندكار و مامۆستا و فەرمانبەرانەوە پێویستیان بەوەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا هەیە.
حەیدەر فاروق راشیگەیاند: ئەوان كار بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لەناوەندەكانی خوێندن دەكەن ، بەتایبەت لەكاتی ئامادەبوونی خوێندكاران لەناو پۆلەكاندا ، پابەندبوونێكی زۆر لەلایەن خوێندكار و مامۆستایانەوە هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاشكراشیكرد ، پسپۆڕانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەشێوەی بەردەوام باس لە دۆخی پەروەردەیی و كاریگەریی كۆرونا دەكەن، هیچ بڕیارێك یاخود نیازێكیان نییە كە خوێندكار و مامۆستایان ناچار بكەن ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە