کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەوسەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەو كەسوكاری پێشمەرگە شەهیدەكان دەكات

.

06:05 PM - 01/05/2021

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەم کە بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەکەی چەکدارانی داعشەوە شەهیدبوون و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.

مەترسییەکانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی نەهاتووە و چەندینجاریش هۆشداریمان لە هەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان داوە. کە بەداخەوە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە ئەنجامی سوودوەرگرتن بووە لەو بۆشاییە ئەمنییە.

رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق ئەرکی هەموولایەکمانە و پێویستە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتربێت. ناتوانین ژیانێکی ئارام و سەقامگیرمان هەبێت ئەگەر هەموومان پێکەوە یەکدەنگ و یەکدەست نەبین بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان.

بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە