کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی کرد

.

07:17 PM - 29/04/2021

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩/٤/٢٠٢١ لە شاری هەولێر، هەریەک لە د. ئەرسەلان بایز ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و دەرباز کۆسرەت ڕەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پێشوازیان کرد لە د. بەرهەم یٔەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فیدرال.
لە دیدارێکدا کە هەریەک لە د. ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و پەرلەمانتاران و تێکۆشەرانی یەکێتی یٔامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، یٔامادەبووان پێویستی ڕێککەوتنی گشتگیرو هەمەلایەنەیان دووپات کردەوە.
 لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی جدی کرا لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و چۆنیەتی بەشداری لایەنە سیاسییەکان لەم پرۆسەیە.

فۆتۆ- هیمداد کەریم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە