کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار بەرێوەچوو

.

03:37 PM - 26/04/2021

لەئەمریكا ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار بەرێوەچوو.
ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاری ئەم ساڵ جیاوازبوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەشكردنی خەڵاتەكان لەدوو شوێنی جیادا و بەگرتنەبەری رێكاری خۆپارێزی بەرێوەچوو.
بەشێك لەو ئاهەنگە لەستۆدیۆی بەناوبانگی دولبی لەشاری لۆس ئەنجلۆس بەرێوەچوو و هەروەها بەشێك لەئاهەنگەكە لەوێستگەی شەمەندۆفێری یۆنیۆن بەرێوەچوو لەپێناو دابینكردنی ڕووبەڕووی پێویست و جێبەجێكردنی رێكارەكانی دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی.
ژمارەیەك كۆت و بەند سەپێنرا بەسەر ئامادەبوونی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار و هەموو ئامادەبووان پلەی گەرمی لەشیان دەپێورا و دەبووایە پشكنینی كۆرۆنایان پێبووایە بەلایەنی كەمەوە سێ رۆژ لەمەوبەر.
هونەرمەند ئەنتۆنی هۆبكینز خەڵاتی باشترین هونەرمەندی بردەوە لەئاهەنگی ئۆسكاری 2021 و فرانسیس مكدروماند خەڵاتی باشترین هونەرمەندی ژنی بردەوە و كلۆی چاو خەڵاتی باشتر دەرهێنەر و فیلمی نۆمادلاند خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە