کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قائیمقامی چەمچەماڵ لە ساڵیادی كارەساتی ئەنفال هیچ رێوڕەسمێكی رەسمی بەڕێوەناچێت

.

10:48 PM - 13/04/2021

لە قەزای چەمچەماڵ وردەكاری رێوڕەسمی ساڵیادی كارەساتی ئەنفال خرایەڕوو، حاكم ڕەمك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند بەهۆی رێكارە خۆپارێزییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ رێوڕەسمێكی رەسمی بۆ ساڵیادی كارەساتی ئەنفال بەڕێوەناچێت ,تەنها پێشوازی لە سەرجەم میوانان دەكرێت كە تاجە گوڵێنە لە سەر گڵكۆی قوربانیان و بەردەم مۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێن , هەر لە كۆنفرانسەكەدا حاكم رەمك رەمەزان بەشێك لە داواكاری كەس و كاری قوربانیانی ئەنفالی خستەڕوو, هەروەها سوپاسی كەسوكاری ئەنفالكراوانی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ پێدانی زەوی بە كەسوكاری ئەنفال كە زیاتر لە 3 ساڵە چاوەڕێی جێبەجێ كردنی دەكرێت.

E-lYlTNXS1g

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە