کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 24 سەعاتدا 161 هەزار و 736 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

.

12:48 PM - 13/04/2021

لە 24  سەعاتدا 161 هەزار و 736 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هیندستان لە 24  سەعاتدا ، 161 هەزار و 736 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ، ئەوەش بە بەرزترین رێژەی توشبوونی رۆژانە بە كۆرۆنا هەژمار دەكرێت لە مساڵدا ، هەر لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو بەشێوەیەكی گشتی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هیندستان گەیشتۆتە نزیكەی 14 ملیۆن كەس ، هەروەها كۆی گشتی ئەو كەسانەشی بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە زیاتر لە 171 هەزار حاڵەت .
بەپێی ئامارە جیهانییەكانییش هیندستان لە پلەی دووەمدایە لە رووی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ، لە دوای ویلایەتە یكگرتووەكانی ئەمریكا كە لە پلەی یەكەمدایە بە تۆماركردنی نزیكەی 32 ملیۆن توشبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە