کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند پاڵاوتگەیەكی نوێی نەوت لە عیراق دروست دەكرێت

.

09:12 PM - 08/04/2021

وەزارەتی نەوتی عیراق گرێبەستێك بۆ دامەزراندنی چەند پاڵاوتگەیەكی نوێی نەوت و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەپاڵاوتگەی نەوتی باشور ئیمزا دەكات.
لەوبارەیەشەوە وەزارەتی نەوتی عیراق ئەوەی خستۆتەروو كە گرێبەستەكە بۆ دانانانی چەند یەكەیەی پێشكەوتووی بەرهەمهێنانی سوتەمەنییە لەنێو پاڵاوتگەی نەوتی باشور و دامەزراندنی چەند پاڵاوتگەیەكی تری نەوت لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی سوتەمەنی بە كوالێتییەكی بەرز.
ئاماژە بەوەشكراوە كە لەرێگەی جێبەجێكردنی ئەو گرێبەستەوە ئەو یەكە پێشكەوتوەی لەنێو پاڵاوتگەی نەوتی باشوردا دروست دەكرێت  دەتوانێت بەرهەمهێنانی سوتەمەنی تا ئاستی 55 بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاد بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە