کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێدوانی راهێنەرانی پاریس و بایرن لەدوای كۆتایی هاتنی یاریەكە

.

02:25 PM - 08/04/2021

دوای بەدوای كۆتایی هاتنی یاریەكەی نێوانیان راهێنەرانی هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆچونی خۆیان لەسەر ئەنجامەكە خستە ڕوو.
سەرەتا ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ستایشی ئاست بەرزی یاریزانانی یانەكەی كرد كە سەركەوتنێكی شایستە و گرنگیان بۆ یانەكەیان دەستەبەركرد لەیاریگای ئەلیانز ئەرینا، ئاماژەی بەوەكرد: یانەكەی بەبەهێزەوە خۆی نمایشكرد و یاریزانەكانی زۆر هاوكاری یەك بوون لەو بردنەوەیە، تەئكیدی لەوەكردەوە: یانەیەك بتوانێت لەیاریگایەكی قورسی وەك ئەلیانز ئەرینا سێ گۆڵ تۆمار بكات شایستەی ستایشكردنە و شانازی دەكەم بەو سەركەوتنە و پیرۆزبایی لە یاریزانانەكانم دەكەم كە هەوڵی زۆریاندا لەو ئەنجامە.
لای خۆیەوە هازی فلیكی راهێنەری بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەكرد: یانەكەی لەزۆربەی كاتەكانی یاریەكە باڵادەستر بوو هەرچەندە یاریەكەیان بە2 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ دۆڕان، فلیك وتی: بەشێكی شكستەكەمان بێ چانسی بوو ئەمە جگە لەوەی پاریس سان جێرمان زۆر چالاكانە یاریان كرد، بەڵام ئێمە باڵادەستر بوین و یاریزانەكانمان 31 شوتیان ئاراستەی گۆڵ كرد، لەبەشێكی تری قسەكانیدا راهێنەری یانە باڤاریەكە ئاشكرایكرد: بەیاریزانەكانی وتووە 90 دەقیقەی تریان لەبەردەم ماوە لەپاریس و بۆ قەرەبو كردنەوەی ئەو شكستە  ئەگەر مەبەستمان بێت بگەینە قۆناغی پێش كۆتایی كە ئەوەش ئامانجی هەمووانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە