کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بەشێك لە سزاكانی سەر ئێران لادەبات

.

10:51 AM - 08/04/2021

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: واشنتۆن ئامادەیە ئەو سزایانەی سەر ئێران لابەرێت، كە پەیوەندییان بە رێككەوتنی ئەتۆمییەوە نییە.
لەو بارەیەوە  نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تیمی ئەمریكا لە ڤیەننا لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپاییەكان و نوێنەرانی روسیا و چین گفتوگۆیان كردووە، ئەوەش هەنگاوێكی بەسوود و بنیاتنەرە بۆ ئەوەی هەردوولا بگەڕێنەوە بۆ پابەندبوون بە رێككەوتنەكەوە.
راشیگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەكاریی كردووە بۆ لابردنی بەشێكی ئەو سزایانەی كە پەیوەندییان بە رێككەوتنی ئەتۆمییەوە نییە وەك هەنگاوێك بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە و پابەندبوونی هەردوولا بە رێككەوتنەكەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو: گفتوگۆی تایبەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران لەبەر چەند هۆكارێك سەختە، یەكێك لە هۆكارەكان نەبوونی متمانەیە لە نێوان ئێران و ئەمریكادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە