کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند

.

10:18 PM - 07/04/2021

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتدا 20 هەزارو 954 توشبوی كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراوە كە ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە.
وتیشی: هەر لەو 24 سەعاتەدا 193 كەس بەهۆی ڤایرۆسكەوە گیانیان لە دەستداوە .
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە ملیۆنێك و 980 هەزار كەس توشی كۆرۆنا بوون و هەر بەو هۆیەوە زیاتر لە 63 هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە، ئەوەشیخستەروو: هاوڵاتیانی ئێران بەپێی پێویست پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان نین و بەو هۆیەوە وڵات بەرەو كارەساتی مرۆی دەڕوات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە