کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی یەکێتی کۆبووەوە

.

07:59 PM - 24/03/2021

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی یەکێتی کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی مێژووی زێڕین و درەوشاوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی کرد و رایگەیاند: ئەزموونی ئەمڕۆمان بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانە.
راشیگەیاند: سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێز و شکۆمەندییەوە لەو خەباتە دەڕوانێت و وەفادار دەبێت بەرامبەر هەوڵ و تێکۆشانی ئەوان لەپێناو کورد و کوردستان.
هاوسەرۆک ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگیی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی کرد و رایگەیاند: وەک چۆن پێشمەرگەکانمان لە رابردوودا سەرمەشقی شۆڕش و کوردایەتی بوون، ئێستاش دەبێت بە هەمان رۆحییەتی شۆڕشگێڕانەوە پێکەوە دەست لەناو دەست خەبات بکەین لە پێناو سەرخستنی ئەم ئەزموونە و کوردستان بگەیەنینە قۆناغێکی باشتر و خۆشگوزەرانتر.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی پەیام و ستراتیژی یەکێتی روونکردەوە و وتی: ئێمە لەگەڵ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی هێز و لایەنەکانین و بڕوامان بە کاری هاوبەش هەیە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
وتیشی: مێژووی یەکێتی لێوڕێژە لە قوربانیدان بۆ ئەم خاکە، بۆیە ئەو مێژووە پڕ لە شانازییە ناکەینە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و هەموو هەوڵێکمان لەپێناو ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەرانیدایە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە