کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی لەمساڵدا دادەبەزێت

.

11:30 PM - 04/03/2021

ئەمرۆ جارێكی تر بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر بەهای دۆلاری ئەمركی و دراوە گرانبەهاكانی تردا دابەزینی زیاتری تۆماركردو بەهای یەك دۆلاریش گەیشتە 7 لیرەو 50 قروش كەئەوەش بەنزمترین ئاستی بەهای تۆماركراوی ئەو دراوە دادەنرێت لەماوەی ئەمساڵدا.
دابەزینی ئەمجارەی بەهای لیرەی توركیش لە كاتێكدایە وەبەرهێنەران ترسیان هەیە بەرزبونەوەی زیاتری رێژەی هەڵئاوسان لە توركیاو زیادبوونی قازانجی سەر قەواڵە داراییەكانی ئەمریكا.
هەروەها بەپێی ئەو داتایانەی لە توركیا بۆ هەڵئاوسان خراونەتروو لە مانگی شوباتی رابردوودا رێژەی هەڵئاوسان بۆ سەدا 15 پۆینت 6 بەرزبۆتەوەو هەر لەوماوەیەشدا لیرەی توركی بەرێژەی سەدا یەك پۆینت 5 بەهاكەی خۆی لەبەرامبەر دۆلاردا كەمیكردووە.
جێی ئاماژەیە بانكی ناوەندی توركیاش لەسەرەتای ئەمساڵەوە دووبارە دەستی بە توندكردنەوەی سیاسەتە داراییەكانی كردوەو لەگەڵیشدا ئامادە نیە نرخی سوود زیاتر بەرزبكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە