کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام دەستكەوتێكی لەخولی ئەوروپی نوسییەوە

.

04:02 PM - 25/02/2021

 دوای ئەو بردنەوە گەورەیەی لەیاری گەرانەوەی قۆناغی 32ی خولی ئەوروپی لەبەرامبەر فۆڵفسبێرگری نەمساوی تۆمار كرد یانەی تۆتنهام دەستكەوتێكی لەخولەكە نوسییەوە، سپێرز لەو یاریەدا و سەرەڕای بەشداریكردنی ژمارەیەك یاریزانی یەدەگ، بەڵام ئاستێكی زۆر بەرزی پێشكەشكرد و 4 گۆڵی تۆماركرد.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی هەواڵی ئۆپتای تایبەت بەئامارەكان: یانەی تۆتنهام نۆیەم یانەیە كە دەگاتە سنوری 100 گۆڵ لەخولی ئەوروپی ئەوەش لەیاری ژمارە 56 ی لەخولەكە، لەو دەستكەوتە دوو یانە لەپێش سپێرزەوەیە بەجۆرێك یانەی بەنفیكا لەدوای 53 یاری گەیشتۆتە ئەو ژمارە گۆڵە و یانەی سیڤیلیەش بە55 یاری یاری ئەو دەستكەوتەی تۆماركردووە.
جێی باسە: یانەی تۆتنهام چاوی لەوەیە بتوانێت ركابەری بكات لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئەوروپی لەپێناو ئەوەی بتوانێت وەرزی داهاتوو لەرێگەیەوە بەشداری لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات بەهۆی ئەوەی لەپریمەرلیگ چوار پلەكەی پێشەوەی ریزبەندی بەجێ هێشتووە پلەی نۆیەمی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە