کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێکی ی.ن.ك بەشداری لە کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەرمینیا دەکات

.

09:35 AM - 25/02/2021

د. سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان لە شاری هەولێر بەشداریكرد لە كردنەوەی كونسوڵگەری گشتی كۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان.

لە رێورەسمێكدا پاش لادانی پەردە لەسەر نوسراوی بارەگای كونسوڵگەری، مارشی نیشتمانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەرمینیا لێدرا، دواتر ئارتاك بیتونیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا بەخێرهاتنی میوانانی كرد و باسی لە گرنگی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە مێژوییەی نێوان هەردوو وڵاتی كرد.

لەمیانی ئەو رێورەسمەدا بەڕێزان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و باڵیۆز و كونسوڵی ئەرمینیا لە رێی دكتۆر سۆران-ەوە سوپاس گوزارییان گەیاندە هاوسەرۆكان و مەكتەبی پەیوەندییەكان بۆ ئەو هاوكاریی و پشتگیرییانەی لە رابردوودا پێشكەشیان كردوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە