کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی جۆرجیا دەستگیركرا

.

02:37 PM - 23/02/2021

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری تبلیس-ی پایتەختی جۆرجیا، ژمارەیەكی زۆر لەپۆلیس و هێزە ئەمنیەكان هەڵیان كوتایە سەر بارەگای پارتەكەی نیكا میلیا سەرۆكی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی جۆرجیا و دوای ڕشتنی گازی فرمێسكڕێژ دەستگیریانكرد، هاوكات لەكاتی دەستگیركردنیدا میلیا داوای لەلایەنگرانی كرد ئارامبن و دان بەخۆیاندا بگرن.
هەفتەی ڕابردوو دادگای شاری تبلیس بەتۆمەتی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019 و ئاژاوەنانەوە، فەرمانی دەستگیركردن و دادگاییكردنی بۆ سەرۆكی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە