کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانكۆی ئۆكسفۆرد تاقیكردنەوەیەكی نوێی ڤاكسین دەكات

.

08:26 PM - 04/02/2021

زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی بەنیازە دەست بكات بە تاقیكردنەوەیەكی نوێ بۆ پێدانی دوو ڤاكسینی جیاواز بەیەك كەس لەگەڵ لێكۆڵینەوە لەئەنجامی ئەو تاقیكردنەوەیە وەك هەوڵێكی نوێ بۆ زیادكردنی بەرگری مرۆڤ بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بڕیارە لەو لێكۆڵینەوەیەی زانكۆی ئۆكسفۆرد دوو ڤاكسینی جیاواز بدرێت بەیەك كەس لەوانە  فایزەر و ئەسترازینكا و لەو تاقیكردنەوەیەدا 800 خۆبەخش بەشداری دەكەن كە تەمەنیان لەسەروو 50 ساڵیەوەیە.
ماتیو سناب لەبەشی ڤاكسینەكان لەزانكۆی ئۆكسفۆرد و سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە رایگەیاند ئەگەر لێكۆڵینەوەكەیان دەریخست دەتوانرێت ڤاكسینەكان لەهەمان كاتدا بەكاربهێندرێت ئەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوڕوونی لەبارەی ڤاكسینەكان و زانیاری نوێ بەردەست دەبێت لەبارەی چۆنیەتی زیادكردنی بەرگری دژی نەوە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە