کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایش دەستگیركردنی كەسێكی بە زیاتر لە 6 كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند

.

09:18 PM - 27/01/2021

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە هەوڵیداوە زیاتر لە شەش كیلۆ ماددەی هۆشبەر رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بكات, لە بەیاننامەكەدا دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەداوە كە لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتن و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دەزگای ئاسایشی هەرێم/ هۆبەی ماددە هۆشبەرەكان توانیان لەناو شاری سلێمانی، كەسێك دەستگیربكەن كە بڕێك ماددەی هۆشبەری لەناو مەنجەڵی مسدا حەشاردابوو و دەیویست رەوانەی دەرەوەی ‌هەرێمی كوردستانی بكات, ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: كە تۆمەتبارەكە بڕی 20 مەنجەڵ مسی پێبوە و دوای پشكنین دەركەوت لەبەشی ژێرەوەی هەر مەنجەڵێك نزیكەی 200 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (تلیاك) حەشاردراوە، كە كۆی گشتی ماددە هۆشبەرەكان 6 كیلۆ و 290 گرام بووە, هەر لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 14 لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرا و دانیناوە بەتاوانەكەیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە