کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەنەدا یەك ملیۆن و دوو سەد هەزار كۆچبەر وەردەگرێت

.

03:40 PM - 27/01/2021

ماركۆ مندیسینۆ وەزیری‌ كۆچی‌ كەنەدا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: وڵاتەكەی‌ بەنیازە لە نێوان ساڵی 2021 تا ساڵی 2023 زیاتر لە یەك ملیۆن و دوو سەد هەزار كۆچبەر وەبگرێت ، وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت لە 2021دا بارودۆخ و مەترسییەكانی كۆرۆنا ئاسایی ببێتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی‌ كەنەدا بەنیازە مافی پەنابەری هەمیشەیی بداتە ئەو كرێكار و خوێندكارە بیانییانەی‌ بە كاتی‌ لە ناو خاكی وڵاتەكەیدان.
وەزیری‌ كۆچی‌ كەنەدا راشیگەیاند كۆچبەرە نوێكان رۆڵێكی‌ گرنگیان هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا و زۆر بە باشی خۆیان لەگەڵ سیستمی‌ تەندروستی‌ كەنەدا گونجاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە