کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن بەدوای شوێنگرەوەی ئەلابا دەگەرێت

.

09:39 AM - 26/01/2021

  یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵەكانی دەستپێكردووە لەپێناو دۆزینەوەی شوێنگرەوەی دیڤید ئالابای بەرگریكاری نەمساوی كە پێشبینی رۆیشتنی دەكرێت لەدوای تەواو بونی ماوەی گرێبەستەكەی لەهاوینی داهاتوو  وا پێشبینی دەكرێت ئەلابا بەگرێبەستێكی سەربەست پەیوەندی بەریزەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بكات دوای ئەوەی ئامادەنەبوو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە باڤاریەكە نوێبكاتەوە   بەپێی زانیاریەكانی گۆڤاری كیكری ئەڵمانی : دایۆت ئۆپامیكانۆی فەرەنسی و بەرگریكاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بژاردەی یەكەمە لای لێپرسراوانی یانەكەی پاڵەوانی ئەوروپا و بۆندس لیگا بۆ قەرەبوكردنەوەی رۆیشتنی ئەلابا   هەروەها باسی لەوەكردووە: هانزی فلیكی راهێنەر بەكردار پەیوەندی بەئۆپامیكانۆ كردووە بۆ گفتوگۆكردنی لەگەڵیدا لەبارەی پەیوەندی كردنی بەریزەكانی بایرن لەدوای كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە   ئۆپامیكانۆی تەمەن 22ساڵ پەیوەستە بەگرێبەستێكی یانەی لایپزیگ كە تا هاوینی ساڵی2023 درێژەی هەیە بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەنێوان 40بۆ45ملیۆن یۆرۆیە   واش پێشبینی دەكرێت ئۆپامیكانۆ لەناوەراستی مانگی داهاتوو بریار لەسەر داهاتوی خۆی بدات بەمانەوە یاخود رۆیشتن لەلایپزیگ بەهۆی ئەوەی جگە لەبایرن میونشن لەلایەن ژمارەیەك یانەی ئەوروپاوە گرنگی پێدەدرێت كە دیارترنیان یانەی چیڵسی یە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە