کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدارەی خۆسەری لەخۆرئاوای كوردستان هۆشداری لەلەشكركێشی نوێی توركیا دەدات

.

05:49 PM - 25/01/2021

ئیدارەی  خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان هۆشدایدا لەخۆئامادەكردنی توركیا بۆ لەشكركێشیەكی نوێ بۆ ناوچەكەیان و لەوبارەیەشەوە زێدان عاصی - هاوسەرۆكی  نووسینگەی كاروباری بەرگری لەئیدارەی خۆسەری بەئاژانسی هاواری راگەیاندووە: هەر هێرش و پەلامارێكی توركیا بەواتای بەرپاكردنی جەنگێكی نوێ و بێ كۆتایییە، ئەوەشی ئاشكرا كرد توركیا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ پەلاماردانی ناوچەی دیرك لە لە رۆژهەڵاتی سوریاو قەزای شنگال لەهەرێمی كوردستان و وتیشی هەركاتێك توركیا پەلاماری ناوچەی دیركی دا ئەوا ئەو هەنگاوە بەرەزامەندی عیراق دەبێت و لەهەمام كاتیشدا داوای لەدیمەشق و روسیا كرد بەرپرسیارێتی هەر هێرشێكی لەو جۆرە لەئەستۆ بگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە