کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی گفتوگۆكان لەگەڵ وەفدی هەرێم بە ئیجابی وەسف دەكات

.

04:20 PM - 25/01/2021

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بەرێوەچوونی گفتوگۆكانی نێوان لیژنەكەیان و وەفدی هەرێمی كوردستان تایبەت بە رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجە بە ئیجابی وەسف دەكات .لەوبارەیەشەوە  شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە كۆبونەوەكەیان لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی ئیجابی بووەو تییادا باس لە كۆمەڵێك پرس و را  كراوە  كە پەیوەندارن بە پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عیراق.وتیشی: لیژنەكەیان لەو كۆبونەوانەدا كۆمەڵێك پرسیاریان ئاراستەی وەفدی هەرێم كردوە و لەبەرامبەریشدا پێیان راگەیەندراوە  كە لە كۆبونەوەكانی داهاتوودا وەڵامیان دەدرێتەوە.
شیروان میرزا ئاشكراشیكرد  كۆبونەوەكانی وەفدی هەرێمی كوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئەمرۆ و سبەینێش بەردەوامیان دەبێت   بە ئامانجی گەیشتنە رێككەوتنی هاوبەش و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ دۆسیە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە