کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەلبوسی پرسی پەیوەندیەكانی عیراق لەگەڵ بەپرسیانی كوەیت تاوتوێ دەكا

.

10:13 AM - 25/01/2021

 سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی كوەیتی كرد و پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ میر و جێنشینی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن  بەسەرۆكایەتی وەفدێكی پەرلەمانی  سەردانی كوەیتی كردووەو مەرزوق غانم، سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكراوە، بریارییشە محەمەد حەلبوسی پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامی هەماهەنگی دوو لایەنە لەگەڵ شێخ نەواف ئەحمەد ئەلسوباح میری كوەیت و  ،  شێخ مەشعەل  ئەلسوباح جێنشینی میری كوەیت و لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە