کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ لەگەڵ ئۆدیگارد گەیشتە رێككەوتن

.

09:54 AM - 25/01/2021

یانەی ئارسناڵ لەسەر گواستنەوەی یاریزانێكی یانەكە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتە رێككەوتن، رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە ئارسناڵ بەشێوەی خواستن و تا كۆتایی ئەم ورەزە مارتن ئۆدیگاردی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەگوازێتەوە ریزەكانی، بریارە سبەینێ دووشەممە بەرەسمی ئەو بۆندە رابگەیەنێت كە تا مانگی شەشی ئەمساڵە، لەبەرامبەردا ئارسناڵ بری یەك ملیۆن و 800 هەزار پاوەند دەداتە ریاڵ مەدرید ، سەرەرای ئەوەی هەفتانە بری 38 هەزار پاوەند وەك موچە بە یاریزانی ناوبراو دەدات،  هەروەها ریاڵ مەدرید داوایەكی یانە ئینگلیزیەكەی رەتكردۆتەوە كە زیادكردنی برگەیەك بووە لەبۆندەكەو مافی ئەوەی هەبێت لەكۆتایی ماوەی خواستنەكەی هەلی گۆرینی بۆندەكەی بۆ هەمیشەیی پێبدرێت، چونكە بەرپرسانی یانەكە پێیانوایە ئۆدیگاردی تەمەن 22 ساڵ لەداهاتوودا دەبێتە یەكێك لەیاریزانە ئاست بەرزەكان و چاوەڕوانی داهاتوویەكی باشی لێدەكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە