کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولەكانی نایاب و پلەیەك راگیران

.

10:46 AM - 24/01/2021

دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی هەردوو خولی نایاب و پلەیەك، ئەمرۆ یەكێتی تۆپی پێی كوردستان پشوی هەردوو خولەكەی راگەیاندو تا مانگی داهاتوو راگیران، پاش ئەنجامدانی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی نایاب بریاردرا خولەكە تا رۆژی 11ی مانگی داهاتوو رابگیرێت و خولی پلەیەكیش بەهەمان شێوە تا رۆژی 10ی مانگی داهاتوو راگیراوەو پشوو بەیانەكان دەدرێت، وەرزی زستانەی گواستنەوەی یاریزانانی یانە بەشدارەكانی خولەكانیش لەنێوان رۆژانی 24ی ئەم مانگە تا 6ی مانگی داهاتوو دەبێت، لەخولی نایاب سیروانی نوێ بە 14 خاڵ پێشەنگی گروپی یەكەمی گرتووەو یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە 13 خاڵ لەپێشەنگی گروپی دووەمە  لەلایەكی ترەوە پاش پاشەكشێی یانەی ئافرۆدێت لەخولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، بریاردرا یانەكە بۆ خولی پلەیەك داببەزێندرێت و بەبری یەك ملیۆن دینار سزای دارایی درا، سەرەرای ئەوەی سەرجەم یاریزانانی یانەكە سەربەست كران لەوەی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی پەیوەندی بەهەر یانەیەكی ترەوە دەكەن، هەروەها رۆژی 1ی مانگی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی یاریی كۆتایی خولی نایابی فوتساڵ دیاریكراوە كە لەشاری دهۆك و لەنێوان هەردوو یانەی ئافرەتانی دهۆك و تەناهی بەرێوەدەچێت

ZpcZUlicnNM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە