کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆژەیاسای بودجەی عیراق 33 ترلیۆن دینار كەمدەكرێتەوە

.

06:09 PM - 21/01/2021

پرۆژەیاسای بودجەی عیراق 33 ترلیۆن دینار كەمدەكرێتەوە
 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق هەوڵ بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی تەرخانكراوی دارایی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەدات و ئەندامێكی لیژنەكەش باس لەوە دەكات  كەبەنیازن 33 ترلیۆن دینار كەمی بكەنەوە.
لەوبارەیەشەوە  (اخلاس دلێمی) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: هێشتا پرۆژەیاسای بودجەی 2021 نەچۆتە قۆناغی هەمواركردنەوەو گفتوگۆكان بەردەوامی هەیە بەڵام كۆ دەنگییەك هەیە لەپێناو كەمكردنەوەی قەبارەی كورتهێنانی بودجەدا كۆی تەرخانكراوی دارایی بودجەكە لە 163 ترلیۆن دینارەوە بۆ 130 ترلیۆن دینار كەمبكەنەوە.
هاوكات  (ئایات موزەفەر) وتەبێژ, بەناوی هاوپەیمانی نەسر ئاشكرایكرد كە بەتەنها خەرجی بەكاربردنی نێو پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عیراق هاوتای بودجەی 3 وڵات دەبێت و وێرای قەبارە زۆرەكەشی ناتوانێت هیچ قەیرانێكی دارایی و ئابوری چارەسەربكات.
وتیشی: حكومەتی عیراق لە كۆی 163 ترلیۆن دیناری پرۆژەیاسای بودجە 122 ترلیۆن دیناری بۆ خەرجی بەكاربردن تەرحانكردووە كەئەوەش بۆ خۆی بێ‌ پلانی حكومەت پیشان دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە