کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوسەرۆکانی یەکێتیی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

.

02:36 PM - 19/01/2021

یٔەمڕۆ سێ شەممە ١٩ـ ١ـ ٢٠٢١، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی پێشوازییانکرد لە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی و یٔابووری و ئەمنی و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکرا لە بەر ڕۆشنایی پێشهات و ڕووداوەکانی ئێستا و پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکانیش دووپاتكرایەوە بە ئامانجی سازکردنی دیالۆگی جدی و لابردنی بەربەستەکان.
هاوسەرۆکانی یەکێتیی جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان و پاراستنی یٔارامی ناوچەکە.
تەئکیدیشیان لە جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزیی کردەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردنی لە حکومەت، هاوکات بە خاڵێکی گرنگیان لە قەڵەمدا بۆ بەهێزکردنی حکومەت و پاراستنی زیاتری قەوارەی هەرێمی کوردستان و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و باشتر بەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم.
ئامادەیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیشیان دووپاتکردەوە بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی و پاراستنی یەکڕیزیی لە نێوان هێز و لایەنەکان.
هاوسەرۆکانی یەکێتیی داوایان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە ڕۆڵی خۆی ببینێت لە لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونی لایەنەکان و یەکلاکردنەوەی کێشەکان لە پێناو تێپەڕاندنی یٔەم قۆناغە و کۆتایی هێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور بە جۆرێک کە مافەکانی هاووڵاتییانی تێدا پارێزراو بێت و چیتر ڕێگە نەدرێت قوت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان تێکەڵ بە  کێشە و ململانێی سیاسییەکان بکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک پارێزراو بێت.
کونسوڵی گشتی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامی هەوڵەکان و یارمەتیدان و هاوکاریکردنی لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.
راشیگەیاند: کە وڵاتەکەی لە ڕووی پێداویستی پزیشکی و کەرتی تایبەتەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە