کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دكتۆر جوان ئیحسان پەیامێكی بڵاوكردەوە

.

08:00 PM - 14/01/2021

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەستبەرداری پۆستەكەی بوو، دكتۆرە جوان ئیحسان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیامێكی بڵاوكردەوە،

 دەقی پەیامەكە : 

كۆتایی ئەرك دوای ئەوەی ماوەی ئەركی سەرۆكایەتی فراكسیۆنم كۆتایی هات، ئەمڕۆ 14/1/2021 بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار  كاك د. بەرهەم و  هاوسەرۆكی یەكێتی كاك لاهور و ئەندامانی فراكسیۆنەكەمان دەستبەرداری پۆستەكەم بووم، دەمەوێ لێرەدا سوپاس و ڕێزی بێ پایانی خۆم پێشكەش بە سەركردایەتی پێش و پاش كۆنگرەی چوار ڕابگەیەنم، كە ئەو متمانە گەورەیان بە بەندە دا، لە هەمان كاتدا سوپاسی تەواوی هەڤاڵانی فراكسیۆنەكەمان دەكەم ، هاوكاری و دڵسۆزیان هەرگیز لەبیر ناكەم و شانازی بە هاوڕێیەتی و هاوكاریان دەكەم. لەماوەی ڕابردوودا هەوڵمداوە بەوپەڕی لەخۆ بوردوویی و دڵسۆزی ئەركەكانی سەرشانم جێ بەجێ بكەم و خزمەت بە گەلەكەم بكەم، هیوادارم توانیبێتم لانی كەمی ئەركەكانم بە جێ بهێنم، سوپاسی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی دەكەم ، كە ئەركی سەرشانیان سوك كردم و هیوای سەركەوتنیش بۆ خوشكی بەڕێز ئاڵا خان دەخوازم، سوپاس هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەركردایەتی سوپاس هەڤاڵە خۆشەویستەكانی فراكسیۆن.

دكتۆرجوان احسان فوزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە