کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 2020دا هاوڵاتیانی عیراقی زیاتر لە 6 هەزار خانویان لە توركیا كڕیوە

.

02:16 PM - 14/01/2021

بەپێی دواین ئاماری خراوەرووی دامەزراوەی گشتی ئاماری توركیا لە ساڵی رابردوودا هاوڵاتیانی عیراقی زیاتر لە 6 هەزارو خانوو یەكەی نیشتەجێبوونیان لە توركیا كڕیوەو بەوەش لەپاش هاوڵاتیانی ئێرانیەوە بە پلەی دووەم دێن.
بەپێی ئامارەكەش بەتەنها لەساڵی 2020دا ملیۆنێك و 499 هەزارو 316 خانوو یەكەی نیشتەجێبوون لە توركیا فرۆشراون كە لەو ژمارەیەش نزیكەی 20 هەزار خانوو یەكەی نیشتەجێبونیان بە هاوڵاتیانی بیانی بووە.
هەروەك لەو ساڵەدا هاوڵاتیانی ئێرانی 7 هەزارو 189 خانوویان لە توركیا كریوەو بوونەتە پلەی یەكەمی ریزبەندیەكە و پاش ئەوانیش عیراقیەكان بە كرینی 6 هەزارو 674 خانوو ریزبەندی دووەمیان وەرگرتووە، هەروەك هاوڵاتیانی روسیا بەكرینی 3 هەزار و 78 خانوو لە پلەی سێیەمدان و پاشانیش هاوڵاتیانی ئەفغانستان و ئازەربایجان بەپلەی چوارەم و پێنجەمی ریزبەدیەكەدێن بۆ كرینی زۆرترین خانوو یەكەی نیشتەجێبوون لە وڵاتەدا.
هەروەها رێژەی فرۆشی خانوو یەكەی نیشتەجێبوون لە توركیا لەماوەی ساڵی رابردوودا سەدا 72 پۆینت 4 بەرزبۆتەوە و شاری ئیستەنبوڵیش لە پێشەوەی ئەو شارانەی توركیادا دێت كە زۆرترین خانووی تێدا فرۆشراوە و پاشانیش شارەكانی ئەنكەرە و ئیزمیر بەپلەی دووەم و سێیەم دێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە