کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یادی دامەزراندنی تیپی تۆپی پێی زانكۆ لە شارەزوور كرایەوە

.

01:10 PM - 03/01/2021

ساڵانە وەك نەریتێك ئەندامان و یاریزانانی تیپەكە هەڵدەستن بە رێكخستنی مەراسیمێك لەساڵیادی دامەزراندنی تیپەكەیان، ئەمساڵیش لە فێستیڤاڵێكی فراواندا بە ئامادە بوونی بەرپرسانی حزبی و حكومی و وەرزشكاران و وەرز دۆستان یادەكە بەرز ڕاگیراو چەندین چالاكی جۆرا و جۆر بەرێوەچوو   تیپی زانكۆی شارەزوور ساڵی 1989 دامەزراوە لە چەندین خولی كوردستان و عێراق بەشداریان كردوە و چەندین دەستكەوت و  نازناوی گرنگیان بۆخۆیان نوسیوەتەوە و خاوەنی 58 جامی سەركەوتنن   هەر لە فێستیڤاڵەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە یاریزانان و چەندین كەسایەتی وەرزشی كوردستان و لە نێویشیاندا خەڵات بەسەر چەند یاریزانێكی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەشكرا 

vVnTB5KEGmk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە