.
08:27 PM - 17/12/2020
ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ده‌باشان پێشوازیان له وه‌فدێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد بەسەرۆکایەتی سەعد خالید جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
له‌دیدارێكدا بیروڕائاڵوگۆڕكرا، له‌باره‌ی ئه‌وپرسانه‌ی جێی بایه‌خی ھه‌ردوولابوون، به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی ھه‌ولێر و به‌غدا، باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی، جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی ھاریكاری و ھه‌ماھه‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كان، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌و یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان، بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ھه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ، له پێناو ئارامی و ره‌خساندنی خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ میلله‌ته‌كه‌مان .
ھه‌ردوولا ھاوڕابوون له‌سه‌ر كۆی ئه‌وپرسانه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرد، و رێوشوێنه گرنگ و پێویسته‌كانیان ھه‌ڵسه‌نگاند و بۆچوونوویان له‌باره‌وه خرایه‌ڕوو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە