کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئێران ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا یەك ملیۆنی تێپەڕاند

.

08:28 PM - 05/12/2020

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە 24 سەعاتدا ، 12 هەزار و 151 توشبوی تری كۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا تۆماركراون و بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەكە لە كۆماری ئیسلامی گەیشتۆتە یەك ملیۆن و  28 هەزار و 986 كەس.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەمانكاتدا 321 كەسی تر بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی ئەو توشبووانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتۆتە 50 هەزار و 16 كەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشكرد، تا ئێستا 719 هەزار 708 توشبوی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و هاوكات پێنج هەزار و 817 توشبووش دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردی تەندروستیدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە