کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: تاران دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی عیراق ناكات

.

08:25 PM - 05/12/2020

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی میهری وڵاتەكەی تیشكی خست سەر  كۆبوونەوەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق و رایگەیاند: قائانی لەمیانی سەردانەكەی بۆ عیراق لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دیدار و گفتوگۆی ئەنجامداوە.
وتیشی: قائانی لەگەڵ چەندین لێپرسراوی تری عیراق دیداری ئەنجامداوە و تەوەری كۆبوونەوەكانیش تایبەت بوون بە تاووتوێكردنی دۆخی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئاسایشی ناوچەكە.
باڵیۆزی تاران لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكرد ، ئیسماعیل قائانی لەو دیدارانەدا تەئكیدیكردۆتەوە ، ئێران هیچ كات دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆیی عیراق ئەنجام نەداوە و رێزی سەروەری و سەربەخۆی عیراق دەگرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە