کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رێوشوێنی نوێی ئەمنی دەگرێتەبەر

.

08:28 PM - 04/12/2020

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رێوشوێنی نوێ بۆ چارەسەری پێشێلكاری ئەمنی دەگرێتەبەر، لەوبارەیەوە لیوا خالید مەحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا هەندێك پێشێلكاری ئەمنی لەچەند ناوچەیەكدا ڕوویدا، بەڵام هێزە ئەمنیەكان توانیان بگەنە ئەنجامدەرانی ئەو پێشێلكاریانە و ئاماژەی بەوەكرد وەزارەتی ناوخۆ رێوشوێن بۆ چارەسەری پێشێلكارییە ئەمنیەكان جێبەجێ دەكات.
ڕوونیكردەوە: پێدەچێت هێزە ئەمنیەكان نەتوانن بەشێوەیەكی خێرا پێشێلكارییە ئەمنیەكان چارەسەر بكەن یاخود بگەن بەئەنجامدەرانی، بەڵام هێزە ئەمنیەكان هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی بەردەوام ئەنجام دەدەن لەو شوێنانەی پاشماوەكانی داعشی لێیە بەئامانجی گەیشتنە مۆڵگەكانیان و دەستبەسەراگرتنی شوێنی ماوەنەوە و لەناوبردنی چەك و تواناكانیان.
وتیشی: ووردی ئۆپراسیۆنەكان و بەدواداچوونی بەشێوەیەكی فراوان وادەكات دووبارەنەبوونەوەی پێشێلكارییە ئەمنیەكان زامن بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە