کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەزاران كەس لە ئیسرائیل خۆپشاندانیان ئەنجامدا

.

11:36 AM - 29/11/2020

هەزاران كەس لە ئیسرائیل لە بەردەم بینای سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە لە شاری  ئۆرشەلیم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانیان كرد، لەبەرامبەردا پۆلیسی ئەو وڵاتە چەندین كەسی دەستگیركرد ، خۆپیشاندەران بنیامین ناتانیاهۆیان بەوە تۆمەتبار كرد كە ئابووری ئەو وڵاتەی بەرەو داڕمان بردووە و نەیتوانیەوە رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا بكات، هاوكات خۆپیشاندان لە چەندین شوێنی تری ئیسرائیل و لە بەردەم ماڵی تایبەتی ناتانیاهۆ لە شاری قەیسەرییە ئەنجامدرا ، ئەوەش لە كاتیكدایە ئەمساڵ دوای ئەوەی دووجار قەدەغەی هاتوچۆ لەو وڵاتە راگەیەندرا، سەدان و هەزاران ئیسرائیلی بێ كار بوون و ئابووری ئەو وڵاتە رووی لە سستی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە