کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی فراكسیۆنی ی.ن.ك: جێگەی نیگەرانییە تائێستا وەفدی هەرێم نەچۆتە بەغدا

.

06:31 PM - 28/11/2020

تائێستا وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران‌و ناردنی 320 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دیاری نەكراوە‌و پەرلەمانتارانی یەكێتیش سەرەڕای نیگەرانییان لە دابەش نەكردنی مووچە داواكارن بەزوترین كات حكومەتی هەرێم وەفدێك رەوانەی بەغدا بكات.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەدوایین گۆڕانكارییەكان سەبارەت بە پرسی مووچە و رێككەوتنی هەرێم و بەغدا كرد‌و وتی، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەبارودۆخێكی ناهەمواردان، كەچی تائێستا وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیار نییە.
داواشیكرد بەزووترین كات حكومەتی هەرێم وەفدێك رەوانەی بەغدا بكات و هەوڵ بدرێت ماف و ئیمتیازاتی هەرێمی كوردستان لەپرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی نوێدا جێگیر بكرێت‌و چیتر قوتی خەڵك نەكرێتە قوربانی ململانێ سیاسییەكان.

vxn30doin_c

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە