کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران لە دوێنێوە ڕێگای هاتووچۆ داخراوە

.

05:09 PM - 27/11/2020

لەئەنجامی بارینی نزیكەی 40 سانتیمەتر بەفر لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران لە دوێنێوە رێگای هاتووچۆ داخراوە، بەڵام تیمەكان توانیویانە رێگاكە بەڕووی هاوڵاتیاندا بكەنەوە ، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان لە سنووری ئێرانەوە ڕێگاكە نەكراوەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان لەزۆربەی ناوچەكان ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و بارانی بچڕ بچڕ و بەفر بارینی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان. ئەوەش خراوەتەروو كە سبەینێ شەممە ئاسمان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران و نمە باران لە چەند ناوچەیەكدا

IMG-59dfdd8a1296e919bbce01b7f610675e-V.jpg

IMG-90ccc0b77f07480d9d5f81e1472054fd-V.jpg

IMG-7373c317486de4485efec4426ca2ad8a-V.jpg

IMG-bb21190dedc3fc563403b3f78133b1dd-V.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە