کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی: ئەگەری ئەوە هەیە ساڵی داهاتوو ژیان ئاسای ببێتەوە

.

01:18 PM - 27/11/2020

مایك رایان بەڕێوەبەری بەرنامەی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە تەواوی تاقیگەكان لە قۆناغی كۆتایدان و ئەگەری ئەوە هەیە بە هۆی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆناوە ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی ببێتەوە، راشیگەیاند سەرەڕای ئاساییبوونەوەی ژیان بەڵام پێویستە رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەین و خۆمان لە تێكەڵاوی كۆمەڵایەتی بپارێزین، مایك رایان   راشیگەیاند دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا مانای كۆتایهاتنی پەتاكە نییە بەڵام ڕێگایەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە