کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەردە لەسەر پەیكەری شاعیری گەورە موفتی پێنجوێنی لادرا

.

02:38 PM - 12/11/2020

لە رێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان حەمەی حەمەسەعید و ژمارەیەك لە كەسایەتی و شاعیران نوسەران و رووناكبیران و كەسوكاری پەردە لەسەر پەیكەری شاعیری ناسراو موفتی پێنجوێنی لەبەردەم كتێبخانەی گشتی سلێمانی لادرا.
لە رێوڕەسمەكەدا حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەوان بەشێوەی بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ زیاتر خزمەتكردنی شاعیران.
لای خۆیەوە گێلاس كچی موفتی پێنجوینی شاعیری گەورە سوپاس و ستایشی پێشكەش بە وەزیری رۆشنبیری هەرێم كرد كە توانراوە پەیكەرێك بۆ شاعیری گەورە موفتی پێنجوینی لەبەردەوام كتێبخانە دابنرێت.

YEn1BdJAZBU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە