کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆگلیچ نازناوی قۆناغی دەیەمی پێشبڕكێكانی لاڤویڵتای بەدەستهێنا

.

01:36 PM - 31/10/2020

رۆگلیچ نازناوی قۆناغی دەیەمی پێشبڕكێكانی لاڤویڵتای بەدەستهێنا
 پێشبركێكانی پایسكلسواری لاڤویڵتای ئیسپانیا بەردەوامی هەیە و لە ركابەریەكانی قۆناغی دەیەمیشدا كە ماوەكەی پێك هاتبوو لە 185 كیلۆ مەتر  پریمۆز رۆگلیچی سلۆڤاكی و پایسكلسواری تیمی گوملۆ ڤیسما توانی پلەی یەكەمی ئەو قۆناغە بەدەست بهێنێت  ئەویش دوای ئەوەی ماوەی پێشبركێكەی بە 4 سەعات و 14 دەقیقە و 11 سانیە بری  فلیكس گرۆسكارتنەری نەمسایی و پایسكلسواری تیمی بۆرا لە پلەی دووەمدا هات  و پلەی سێیەمیش بە سوودی ئەندریا باگیۆلی ئیتاڵی و پایسكلسواری تیمی كویك ستێپ تەواو بوو  دوا بەڕێوەچوونی ركابەرییەكانی ئەو قۆناغەش   پریمۆز رۆگلیچی توانی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی پایسكلسوارانی ئەو پاڵەوانێتیە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە