کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی دەزگای میدیایی كوردسات بەسەردەكاتەوە

.

07:48 PM - 28/10/2020

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی دەزگای میدیایی كوردسات-یان كرد.
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی دەزگای میدیایی كوردسات -یان كرد و بەشە جیاكانی دەزگاكەیان بەسەركردەوە.
لە كۆبوونەوەشیاندا لەگەڵ كارمەندانی دەزگاكە و دەستخۆشیان لە كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردسات كرد و ڕایانگەیاند: سەرباری گرفت و ئاستەنگییەكان بەڵام جێ دەستیان دیارە و توانیوویانە ناو و پێگەی كوردسات بە زیندووی بهێڵنەوە و بە هەوڵ و توانا و دڵسۆزی كارمەندان وەك هەمیشە كوردسات دەنگ و ڕەنگی هەمووان و میوانی هەموو ماڵێكی كوردە.
 هاوسەرۆكی یەكێتی ڕاشیگەیاند: كارەكان و بەرنامە جۆراو جۆرەكانی كوردسات لە ڕابردوو ئێستاش سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە كە كوردسات خزمەتێكی یەكجار گەورە بە ڕەسەنایەتی كلتور و فەرهەنگ و هونەری كوردی دەكات، ئەوەش یەكێكی ترە لەو شانازیە گەورەیەی كە دەزگای میدیایی كوردساتی پێ دەناسرێتەوە.
 هەروەك بافڵ تاڵەبانی و هاوسەرۆكی یەكێتی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتیوانیەكی خۆیان بۆ زیاتر پێشخستنی دەزگای میدیایی كوردسات دووپاتكردەوە و هیوایان خواست وەك هەمیشە كوردسات لە گەشاوە و بەرەوپێشچووندا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە