کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكات دەرگای خوێندنگەكان بكەنەوە

.

12:41 PM - 27/10/2020

 بەڕێوەبەرانی پەروەردەی سلێمانی كۆبوونەوە و لەدوای كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایان لەمامۆستایان كرد دەرگای خوێندنگەكان بكەنەوە.
لەكۆنگرەكەدا مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوەكالەت رایگەیاند: نزیكەی یەك مانگە دەرگای خوێندنگەكان لەسلێمانی داخراون و ناكرێت لەوە زیاتر خوێندكاران بێ بەش بن لەخوێندن. وتیشی: پێویستە هەموو لایەك پەرۆشی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان بن،  لەبارەی كردنەوەی دەرگای باخچەكانی ساوایانیش وتی: تائێستا بڕیار نەدراوە دەرگای باخچەكان بكرێتەوە.

GnyZ0yHUD98

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە