کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی: عیراق دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیا فراوانتر بكات

.

10:21 AM - 27/10/2020

 مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تەئكیدیكردەوە بەغدا دەخوازێت ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و روسیا لەم دۆخەی ئێستا زیاتر بێت.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە مستەفا كازمی پێشوازیكرد لە ئەلكسەندەر لافرنتییف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی روسیای فیدڕاڵ و میخائییل میزینتسیف، سەرۆكی سەنتەری نیشتمانیی ئیدارەی كاروباری وەزارەتی بەرگری روسیا، لە دیدارەكەدا  نێردەی تایبەتی روسیا سڵاوی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆكی روسیای گەیاندۆتە كازمی، پێشی راگەیاندوە روسیا خوازیارە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو پێشەوەبچێت.
لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵ نێردەی تایبەتی روسیا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ و پتەوكردنی هاوكاری هاوبەشی نێوانیان لەسەرجەم ئاستە جیاوازەكاندا كردووە، گفتوگۆشیان كردووە لەسەر رێگەكانی هاوكاری نێوانیان لەبواری هێنانەدی سەقامگیری لەسەر ئاستی هەرێمایەتی، بەپێی سیاسەتێكی پشتبەستوو بەدانایی و گفتوگۆ، هەر لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر پتەوكردنی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەبواری بەگژداچوونەوەی تیرۆر و گرووپی تیرۆرستی داعش، سەرەڕای تاوتوێكردنی هاوكاری نێوانیان لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە