کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشداری لە دابەشكردنی ڕۆنی زەیتی خراپبوو بەسەر هاوڵاتیاندا دەدرێت

.

05:45 PM - 26/10/2020

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عیراق هوشداریدا لە دووبارە فرۆشتنەوەی زیاترلە 30 هەزار تۆن لە ڕۆنی زەیتی ماوە بەسەرچوو و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیانداو دەڵێت: ئەو بڕە زەیتە لە ساڵی 2009 و بەهۆی مامەڵەیەكی تەمومژاوی لە یەكێك لە عەمبارەكانی وەزارەتی بازرگانی لە پارێزگای بەسرە عەمبار كراوە.  
(عەبدولئەمیر مەیاحی) ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: ئەو بڕە زەیتە لەلایەن حكومەتەوە لەكاتی خۆی بە زیاتر لە 66 ملیار دینار كڕدراوە، بەڵام بەهۆی ململانێی حیزبی‌و ڕەكابەرایەتی وەزیرەكانی بازرگانی و گومانی بوونی گەندەڵی لەو مامەڵیەدا وایكردووە ئەو بڕە زیتە لە عەمبارەكانی وەزارەتی بازرگانی بمێنێتەوە و ماوەی بەسەربچێت‌و ئێستاش ترسی دووبارە بەكارهێنان و دابەشكردنەوەی ئەو بڕە زەیتە هەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا ئەو بڕە زەیتە لە لایەن وەزارەتی پیشەسازییەوە بە بڕی 4 ملیار دینار كڕدراوە ئەوەش بە مەبەستی بە كارهێنانی لەبوارێكی تردا، بەڵام ئێمە ترسی ئەوەمان هەیە ئەو بڕە زەیتە ماوە بەسەرچووە دەستكاری بكرێت و ماوەی بەسەرچوونەكەی ساختە بكەن و جارێكی تر دابەشی بكەنەوە بە سەر هاووڵاتیاندا بە تایبەتی لە چوارچێوەی بابەتەكانی فۆرمی خۆراكدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە