کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی بۆندی گاتۆزۆ نوێ دەكاتەوە

.

01:08 PM - 26/10/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیتاڵیا ئاشكرایانكردووە یانەی ناپۆلی هەوڵەكانی دەستپێكردووە تا بۆندی جینارۆ گاتۆزۆی راهێنەری یانەكەی بۆ ماوەی دوو وەرزی تر نوێ بكاتەوە   گاتۆزۆ لەساڵی 2019ەوە ئەركی راهێنەری یانەی ناپۆلی وەرگرتووە و لەو ماوەیە سەرپەرشتی 34 یاریی كردووە   بەجۆرێك  19 بردنەوە و 5 یەكسانبوونی هەیەو لە 10 یاریش دووچاری شكست هاتووە  بۆندەكەی ئێستای لەكۆتایی ئەم وەرزە و لەساڵی داهاتوو تەواو دەبێت   بۆیە بەرپرسانی ناپۆلی ئامادەی خۆیان بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی دەربریوە بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا 2023   هەورەها میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكردووە بەشێوەیەكی سەرەتایی ئۆریلیۆ دی لورنتیسی سەرۆكی یانەكە و خۆرخێ میدێس-ی بەرێوەبەری كارەكانی راهێنەری ناوبراو كۆبوونەتەوە و گەیشتونەتە رێككەوتن   بەتایبەت لەسەر برەی موچەی ساڵانەی گاتۆزۆ كە لەداهاتوودا بری یەك ملیۆن و 900 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە