کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ : دەنگدان بە بایدن خەونی ئەمریكییەكان لەناو دەبات

.

12:23 PM - 26/10/2020

 لە نوێترین لێدوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە زووترین كاتدا رایگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵی جددی و بەردەوامدان بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا. ئەوەشی راگەیاند: ئەمریكییەكان بەبێ ڤاكسینیش لە جەنگی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنادا سەردەكەون، بەهەر شێوەیەكیش بێت ئەو دۆخە تێدەپەریێت.
لە بارەی دەنگدانیشەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكانی هۆشداری دایە هاوڵاتیان و راگەیاند: راگەیاند: ئەگەر دەنگ بدەن بە بایدن ئەوە ئابوری وڵات بەرووی گەشەسەندندا دا دەخەن و خەونی ملیۆنان ئەمریكی لە ناو دەبەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە