کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوخەمی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتەكانی یەكێتی بۆ كۆچی دوایی كاكە مەم بۆتانی

.

10:06 AM - 25/10/2020

بەڕێز بنەماڵە کاکە مەم بۆتانی
بەناوی مەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتیەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، پرسەوهاوخەمی خۆمان بۆ کۆچی مامۆستاو ڕوناکبیرو قەڵەمێکی بە بڕشتی دونیای نوسین و فکر و سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد کاکەمەم بۆتانی ڕائەگەیەنین، مامۆستا تێکۆشەرو نوسەرو پیاوێکی دڵسۆزی گەلەکەمان بوو لە ژیانیدا سەرباری هەڵچون و داچوونی رووداوەسیاسیەکان بەڵام مامۆستا بێ درێغ بوو لە خزمەت کردنی نوسەران و گەیاندنی پەیامی نوسەران بە خوێنەرانی کورد، بۆیە لەم کۆچەدا هاوبەشی خەمتانین و داواکارین لە خوای گەورە کاکەمەم بۆتانی بە بەهەشتی بەرین شادبکاو سەبوری ئێوەی کەس و کارو نوسەرانی کوردستان بدات.
ان لله وان اليه راجعون
فەهمی بورهان
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەپیشەیەکان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە