کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین لە هەرێمەوە هەواڵێكی دڵخۆشكەری لەسەر ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوكردەوە

.

08:34 PM - 23/10/2020

كونسوڵخانەی چین لەهەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند هەواڵێكی دڵخۆشكەر لەبارەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا هەن كە چین كار بۆ بەرهەمهێنانی دەكات و تا ئیستاش دراوەتە دەیان هەزار كەس و كاریگەری خراپیشی نەبووە.  لەپۆستێكدا لەئەكاونتی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كونسوڵخانەی چین لەهەرێمی كوردستان  ڕایگەیاندووە: پێدەچێت توانای بەرهەمهێنانی تێكڕای ساڵانەی چین لەڤاكسینی دژە كۆرۆنا بگاتە 610 ملیۆن بەش تا كۆتایی ئەمساڵ. ئەوەشخراوەتەڕوو، تا ئێستا نزیكەی 60 هەزار كەس ڤاكسینی دژە كۆرۆنای چینیان پێدراوە و هیچ شوێنكەوتەیەكی خراپیشی لەسەریان نەبووە.  
كونسوڵخانەی چین لەهەرێمی كوردستان باسی لەوەش كردووە، وڵاتەكەیان پابەندی بەڵێن و ڕێنماییەكان دەبێت بۆ ئەوەی ئەو ڤاكسینە بخرێتە خزمەتی گشتییەوە لەجیهاندا و ئامانجی وڵاتەكەشی قەڵاچۆكردنی ڤایرۆسەكە و نەهێشتنی مەترسیەكانیەتی بۆ سەر تەندروستیی هاووڵاتیانی هەموو جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە